دەمیرتاش: كاتی ئه‌وه هاتووه كورد به‌ره‌یەكی هاوبه‌شی هه‌بێ

هەولێر-KDP.INFO- هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) ده‌ڵێ: "پێویسته كورد له ئاست هه‌ر چوار پارچه به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بێنێ."
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له قه‌ندیل، شاندی سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا، له نووسینگه‌ی بەده‌په BDP له شاری هه‌ولێر، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵودا و ئاماجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، گوتی: "دوای سه‌ردانمان بۆ قه‌ندیل، به پێویستمان زانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ین و لە نزیكه‌وه چاومان به به‌رێز (مام جه‌لال) و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم (نێچیرڤان بارزانی) بكه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه و ژیانی ئێزدییه‌كان و هاووڵاتیانی كه‌مپی مه‌خموور و پرسی چاره‌سه‌ری ئاشتی له توركیا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین."
(ده‌میرتاش) گوتیشی: "به‌هۆی هێرشی تیرۆریستی داعشەوە كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێمه له شنگال و هاووڵاتیانی سوننە كراوه، هه‌قه هه‌موو جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌وەی ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێمه ده‌كرێ، ده‌سته‌وه‌ستان نەبن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێ."
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په به پێویستی زانی "كورد هاوپه‌یمانی و به‌ره‌یەكی هاوبه‌شی هه‌بێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی دێنه پێش."
(سه‌ڵاحەد‌دین ده‌میرتاش) گوتی: "كاتی ئه‌وه هاتووه كورد به‌ره‌یەكی هاوبه‌شی هه‌بێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه چاوی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد هه‌ڵنایه."
شاندی سیاسەتمەدارانی کوردی تورکیا بریتی بوون له هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش)، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌دە (سه‌لما ئیرماك)، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئێزدییه‌كان (له‌یلا فه‌رمان)، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (فیگەن یوكسەكداغ)، سه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین (ئه‌حمه‌د تورك)، پارلەمانتاری شاری وان (نه‌زمی گور) و پارلەمانتاری شاری ماردین له په‌رله‌مانی توركیا (ئەرۆل دۆرا).




