٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

غەسسان عەتییە: ئەم حکوومەتە دوادەرفەتە.. بێ بەشداریی عەرەب سەقامگیری نایەتە دی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەرپرسی پەیمانگای گەشەپێدانی دیموکراتیی عێراقی(غەسسان عەتییە)، گرینگترین ئەو لەڕووداوەستانانە دەخاتە بەر باس کە دووچاری حکوومەتی نوێی عێراق دەبنەوە، بە تایبەت لەڕووداوەستانی ئەمنی کە خۆی لە مەترسیی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەبینێتەوە، هاوکات جەخت دەکاتە سەر پێکهاتەی سوننە، وەک ئامرازێکی نێوخۆیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی، لە جیاتی ئەوەی پەنا بۆ دابەشکاریی تاییفی ببرێت، کە (عەتییە) بە هۆکاری دۆخی ئێستای ناو دەبات.
(غەسسان عەتییە)، لە دیدارێکیدا لەگەڵ بەشی عەرەبیی DW، سرووشتی ئەو پێوەندییانە وێنا دەکات کە بە پێویستی دەبینێ پێوەندییەکان لە نێوان حکوومەت و پێکهاتەکانی عێڕاق بە تایبەت کورد و عەرەبی سوننە بنیات بنرێ. ئاماژەیشی دا بە پێویستیی هەماهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەئامانجگەیاندنی سەقامگیری لە عێراقدا. باوەڕیشی وایە کە، ئەمە دوادەرفەتە بۆ چارەکردنی کێشەکانی وڵات، ئەگینا دەرئەنجامەکانی زۆر زیانبار دەبن.
ئەو هاوکات، پێوەست بە بەشداریی کورد لە حکوومەتەکەی (عەبادی)-دا، باوەڕی وایە، "پێم وا نییە کورد بە لای حکوومەتەوە کێشەیەکی گەورە بێ، دەشێ کێشە دارایی و ئیدارییەکان لەو ماوەیەدا چارە بکرێن. جوانیی بابەتەکەیش لەوەیە کە، کورد دەربارەی کێشە سیاسییەکانی پێوەست بە کەرکووک گوشاریان نەخستە سەر حکوومەت. باوەڕم وایە کە حکوومەت ویستێکی حەقیقی هەیە لە کاری پێکەوەیی لەگەڵ کورددا، کە دەکرێت زۆرێک خاڵی ئەرێنی پێوەست بەم پرسە بە دەست بێنن، بە تایبەت کە ئەمەریکا لە دانوستانی نێوان حکوومەتی بەغدا و هەرێمدا، وەک نێوەندگیرێک بە هێزەوە بوونی هەیە."
دەربارەی عەرەبی سوننە دەڵێ، "هەموو قسە لەبارەی پێکهاتەکانی کورد، پێکهاتەی سوننە و پێکهاتەی شیعە و ئاشووری دەکەن، بەڵام قسە لەبارەی پێکهاتەی عەرەب نەکراوە، ئەمە سەرباری ئەوەی کە، پێکهاتەی عەرەب خەڵکی زۆربەی ناوچەکانی باشوور، ناوەڕاست و باکوور لەخۆیدا کۆ دەکاتەوە. ئەو پێکهاتەیە لە توانایدایە بەرەوڕووی داعش ببێتەوە، بەڵام بەهێزکردنی لە (عەبادی) دەخوازت لە حکوومەتەکەیدا بەشدار بوونایە کە نەیکرد، هاوکات دەخوازرێ کەشێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی وەها بخوڵقێنرێ لەوە تی بگات کە بێ یەکیەتیی عەرەب لە عێراقدا، هەرگیز ناتوانین بەرەنگاری داعش ببینەوە، هەرگیز ناتوانین بریت بۆ سەقامگیریی عێراق بدۆزینەوە."
(غەسسان عەتییە) هاوکات لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، "حکوومەتی نوێ دەبێ هەڵەکانی پێشووی ڕاست بکاتەوە، حکوومەتێک کە چانسی پشتیوانیی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش، بەڵام ئەگەر لە وەها دۆخێکدا لەو ئەرکەی شکست ببات، ئەوا ئەنجامەکەی نەک هەر بۆ عێراق خراپ و نەخوازراو دەبێ، بەڵکە بۆ تەواوی ناوچەکەیش خراپ دەبێ."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار