٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازل نەبی: بە دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی دارایی، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  بریکاری پێشووی وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق دەڵێت، لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، چونکە لەئێستادا بۆ خەرجکردنی کێشەیەک نەماوە.

بریکاری پێشووی وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق(د.فازل نەبی) بە Kdp.infoی راگەیاند: "کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوسمەنی وەزیرانەوە چارە کراوە، بۆیە لەئێستادا بۆ خەرجکردنی مووچەکە، چاوەڕوانی دەستبەکاربوونی وەزیری دارایی دەکرێت کە کوردە."
بریکاری پێشووی وەزیری درارایی حکوومەتی عێراق گوتیشی: "ھۆکاری خەرجنەکردنی لە ئێستادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزیری پێشوو، دەستی لە کار ھەڵگرتووە و منیش ماوەی شەش مانگە دەستم لە کار کێشاوەتەوە، بۆیە ئەگەر ئێستا منیش لەوێ بام، دەمتوانی مووچە خەرج بکەم، بەڵام من وەکو فەرمانبەری فەرمی نەماوم و دەستلەکارکێشانەوەم قبووڵ کراوە."
(د.فازل نەبی) ڕوونیشی کردەوە، "ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی پەیوەندییان بە منەوە کردووە، کە چیی بکەن، منیش ئەو کارانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەن، تاو وەزیری نوێ دەستبەکار دەبێت، پێم راگەیاندوون، بۆیە لەئێستادا پێویستە کە وەزیری نوێ دەستبەکار بێت و ھەرکاتێکیش دەستبەکار بوو، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار