كەمپێك لە سنووری گردەسێن بۆ ئاوارەكان دروست دەكرێت

ئاكرێ-KDP.INFO- لە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاكرێ، كەمپێك بۆ ئاوارەكانی سنووری پارێزگای مووسڵ كە ئێستا لە قوتابخانەكانی ناحیەكە نیشتەجێن دروست دەكرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی قائیمەقامیەتی قەزای ئاكرێ(ئیحسان خوشەوی) بە kdp.info ی ڕاگەیاند: "بە هۆی دەستپێكردنی وەرزی خوێندنی ئەمساڵ و لە پێناو واڵاكردنی دەرگای قوتابخانەكان بە ڕووی قوتانیاندا، کە لە ئێشتادا ئاوارەكانی تێدا نێشتەجێن، كەمپێك لە سنووری ناحیەی گردەسێن بۆ ئاوارەكانی سنوورێ پارێزگای مووسڵ دروست دەكرێت."
هەروەها گوتی: "هەموو خزگەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و رێگا، بۆ كەمپەكە دابین دەكرێت و ئێستا ئیشكردن لە كەمپەكە بەردەوامە."
ساڵح محەممەد تەیرۆ




