٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن کێری: ئەرکی وڵاتانی ئیسلامە حەقیقەتی داعش بخەنە ڕوو.. سوپای عێراق دادەمەزرێنرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا(جۆن کێری) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بەغدا سازی دا، دەربارەی ئەو هەڵمەتە سەربازییە ئاسمانییانەی کە وڵاتەکەی بۆ سەر پێگەکانی داعش لە عێراق و انوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان داوە، ڕایگەیاند، 150هێرشی ئاسمانیمان ئەنجام داوە کە بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر ئامرلی و چیای شنگال و بووە.

سەربارەی سوپای عێڕاق و تواناکانی گوتی، "سوپای عێراق دادەمەزرێنرێتەوە و ڕێک دەخرێتەوە. عێراق داوای سەربازی نەکردووە و ئەمەیشی ناوێ، هەروەها (سەرۆک ئۆباما)-ش ڕایگەیاندووە کە جارێکی نامانەوێ سەرباز بنێرینەوە عێراق."

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا کە کەمێک لەمەوبەر ساز درا، دەربارەی هاوپەیمانەتیی بەرفراوان بۆ بەرگرتن لە ئەگەری پێشڕەویی زیاتری داعش و لەنێوبردنیشی، ڕایگەیاند، "هەوڵ دەدەین هاوپەیمانەتیی هەرێمایەتی و دەرەوەی هەرێمایەتی پێک بێنین دژ بە داعش، ئەمەش ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە توانای بەرەنگاربوونەوەی داعشیان هەیە و هەر یەکە و بە شێوەیەک بەشداری دەکات و بەشێکیان لە جیهانی ئیسلامی دەبن و  ئەرکیان دەبێ لەوەی پێناسەی داعش بکەن و نیشانی بدەن کە ڕێز لە بنەماکانی ئیسلام ناگرێت، هەروەها ئەرکیانە بەها و شەرعییەت بۆ ئیسلام بگێرنەوە."

گوتیشی "هەوڵ دەدەین لە کۆبوونەوەی یوئێن لەم مانگەدا ئەم بابەتە بخەیەنە ڕوو و نابێ بوار بدەین داعش بە جیهاندا بڵاو ببێتەوە.. هاوپەیمانەتیی ئێمە سەردەکەوێ.."
(کێری)، هاوکات دەڵێ، " ئێستا ساتی هاریکاریی نیودەوڵەتییە لەپێناو بەها و مۆدێلێکی بەرز لە جیهاندا، دەبێ بڵیین بەسە بۆ ئەو گرووپە کە پێشێلی تەواوی مافەکان دەکات و بەری پێ بگیرێت،
ئەمە تەحەددایە لە بەردەمماندا."

دەربارەی ڕژێمی سووریایش گوتی، "ڕژێمی ئەسەد ماددەیەکی بەکار هێناوە کە لە شێوەی ماددەی کیمیاییە و هێشتا بە دوای زانیاری وردین."
پێوەست بە شکاندنی گەمارۆی سەر ئامرلییش کە گوایە بە هاوبەشی لەگەڵ ئێراندا هاوکار بوون، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "کۆششەکان دژ بە داعش لە ئارادان.. ئێرانیش بە ڕوونی دژ بە داعشە و هەوڵەکانی لەم ڕووەوە دیارن، بەڵام ئەمەریکا بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی و هاوپەیامەنەتیی سەربازیی نییە."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار