٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك.. پێشمەرگە بارەگایەكی چەكدارانی داعشی كۆنتڕۆڵ كرد

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.INFO- ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك دەڵێت، ئەمڕۆ هێزەكانیان ناوچەی كانی زەرتكیان كۆنتڕۆڵ كردووە كە بارەگای چەكدارانی داعشە و تیرۆریستانیش بڕێكی زۆر چەك و پێنج تەرمیشیان جێ هێشتوون.

ئەفسەر لە هێزی پێشمەرگە عەقید (وەزیر سوورچی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك پێشڕەوییان كردووە و توانیویانە ناوچەی كانی زەرتك كۆنتڕۆڵ بكەن كە بارەگای چەكدارانی داعش بووە.

(سوورچی) گوتیشی، "هێزی پێشمەرگە لەو بارەگایەدا دەستی بەسەر چەندان ئۆتۆمبێل و دوو دۆشكە و هەندێك پارچەكە چەكی دیكەدا گرتووە، هاوكات پێنج تەرمی چەكدارانی داعشیش جێ ماون و كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار