٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕاپرسی: زۆربەی ئەمەریکاییەکان لەگەڵ بەرفراوانکردنی گورزوەشاندنەکانی وڵاتەکەیانن دژ بە داعش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەپێی ڕاپرسیێک کە دوێنێ سێشەممە ئەنجامەکەی بڵاو کراوەتەوە، زۆرینەی ڕەهای ئەمەریکاییەکان پشتیوانی ئەو گورزە ئاسمانییانەی وڵاتەکەیان دەکەن، کە لە مۆڵگە و چەکدرانی دەوڵەتی ئیسلامی دەیانوەشێنی.
91لە سەدی ئەمەریکاییەکان باوەڕیان وایە کە، داعش مەترسیێکی گەورەیە بەسەر بەرژەوەندیی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە، ئەمە بەپێی ئەو ڕاپرسییەی کە (واشنتۆن پۆست) بڵاوی کردووەتەوە.
71لە سەدی ئەوانەیش کە لە ڕاپرسییەکەدا بەشدار بوون، پشتیوانی گورزوەشاندنەکانی وڵاتەکەیانن دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی و، 65لە سەدیشیان لەگەڵ ئەوەدان هەڵمەتە سەربازییە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا، فراوانتر بکرێن و سووریایش بگرێتەوە.
لە نێو کۆنگرێسی ئەمەریکایشدا، ئەندامانی کۆماری و دیموکراتەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوڕان، زۆربەیشیان وەهای دەبینن کە، (باراک ئۆباما) ئەو دەستەڵاتە پێویستەی هەیە هەڵمەتی ئاسمانیی پێویست بەرپا بکات، بەڵام هەندێکی ئەندامانی کۆنگرێسی هەردوو حیزب، داوا دەکەن، پرۆسەیەکی سەربازیی بەرفراوان بەرپا بکرێت، ئەگەر پێویست بە ناردنی سەرباز و ڕاوێژکاری سەربازیی زیاتریش بێت و، ئەم پڕۆژەیە بخرێتە دەنگدنەوە.

ئاژانسەکان- زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار