٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێك: پێكهێنانی هاوپەیمانەتی، سەنگی كوتلە كوردییەكان لە بەغدا زیاتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، پێویستە كوتلە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق بە هەمان شێوەی خولەكانی پێشوو هاوپەیمانەتییەك دروست بكەن، چونكە ئەگەر یەكگرتوو بن، لەناو پەرلەماندا سەنگیان زیاتر و كاریگەرییشیان زۆرتر دەبێت.


ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی (مەلاسەلیم شووشكەیی) بە kdp.info-ی راگەیاند، هێشتا كوتلە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانەتییان پێك نەهێناوە و چەند كوتلەیەكن لەناو پەرلەمان و، بۆ هەر پرسێكیش پێویستە پەیوەندی بە یەكدییەوە بكەن، بۆیە پێویستە بە هەمان شێوەیەك خولەكانی رابردوو هاوپەیمانەتییەك دروست بكەن، بۆ ئەوەی یەكگرتوو و خاوەنی یەك پڕۆژە بن، سەرەڕای ئەوەیش تاوەكو ئێستا كورد لە بەغدا یەكدەنگ بوون."

(مەلاسەلیم) گوتیشی، "پێویستە سەركردایەتیی كوردیش كۆبوونەوەمان لەگەڵ بكات بۆ ئەوەی بەرچاوڕوون بین كە بە چ شیوەیەك كار بكەین و چ پڕۆژەیەكمان هەبێت پێشكەشی پەرلەمانی بكەین، كە لە بەرژەوەندیی كوردستاندا بێت."

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ئەگەر كوتلە كوردییەكان هاوپەیمانەتییەك لەناو پەرلەماندا دروست بكەن، سەنگیان زیاتر و كاریگەرییشیان زۆرتر دەبێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار