٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.... شەش كەس بوون بە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.INFO-  لە گەڕەكی سەربازیی شارۆچکەی خورماتوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەووە شەش كەس بوون بە قوربانی.
بەڕێوەبەری ئاساییشی قەزای خورماتوو(ڕائید فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند: "لە گەڕەكی سەربازیی شاری خورماتوو، بۆمبێك لە شوێنێكی قەرەباڵخی ئەو شارە تەقییەوە، لە ئەنجامدا هاووڵاتیەك شەهید و چوار كەسی تری سڤیل بریندار بوون."
(ڕائید فارووق) زیاتر گوتی: "ماوەیەكە تیرۆریستان زۆر مەبەستیان تێكدانی ئاساییشی شاری خورماتووە و ئەو بۆمبەی كە لە خورماتوو تەقییەوە لێواری شەقامێك لە ناوچەیەكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی سڤیل داندرابوو."
هیوا حوسێن ئەمین

 

هەواڵی پەیوەندیدار