نێچیرڤان بارزانى داوا لە عەبادی دەکات، لە چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا جیددى بێت

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقه‌وه، پیرۆزبایى له گه‌لانى عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران (عه‌بادى) ده‌كات و دەخوازێت، حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، سوود له هه‌ڵه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو وه‌ربگرێت و هه‌نگاوى جیددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه چیتر نه‌بنه هۆى لاوازبوونى عێراق و شكستى حكوومه‌ته‌كانى.
دەقی پیرۆزبایینامەکە:
به‌بۆنه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقه‌وه، پیرۆزبایى له گه‌لانى عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێز د. عه‌بادى ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین. هیوادارین حكوومه‌تى نوێى عێراق، حكوومه‌ت و كۆكهرهوهى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و ببێته هۆكارى باشتربوونى ڕه‌وشى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و بتوانێت كێشه‌كان، به تایبه‌تى دابینكردنى ئاساییش و ئارامى و نه‌هێشتنى تیرۆر چاره‌سه‌ر بكات و، هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌دیهێنانى خۆشگوزرانى و مسۆگه‌ركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌لانى عێراق بخاته گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها هیوادارین حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، سوود له هه‌ڵه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو وه‌ربگرێت و هه‌نگاوى جیددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه چیتر نه‌بنه هۆى لاوازبوونى عێراق و شكستى حكوومه‌ته‌كانى. دووباره هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ حكوومه‌تى تازه ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9ى ئه‌یلوولى 2014




