٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوکاریی سەربازیی بەریتانیا، سبەی دەگاتە هەولێر.. چەکی قورسیان تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەک و پێداویستیی سەربازی پێشکەش بە هەردوو حکوومەتی عێراق و کوردستان کردووە و وەها بڕیارە سبەی چوارشەممە، بگاتە دەستیان.

(مایکڵ ڤالۆن) دەربارەی جۆری چەکەکان گوتی، چەکە بەریتانیاییەکان بریتین لە چەکی قورس و تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازی.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژەیشی دا، بەهای ئەو چەک و تەقەمەنی و پێداویستییە سەربازیانە، دەگاتە 2ملیۆن و 600هەزار دۆلار، هەروەها کریی گوازتنەوەکەیش نزیکەی 764هەزار دۆلارە.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار