٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا ترسی لەوەیە، داعش مووشەکی زەوی ئاسمانی و توانای بەکارهێنانی فڕۆکەی هەبێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، ئاشکرای کرد، ترس هەیە لەوەی داعش مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانی دەست کەوتبێ و هەر ئەوەیشە کە وەشاندنی گورزە سەربازییە ئاسمانییەکانی ئەمەریکای لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ئاڵۆز کردووە.

(دۆگڵاس ئۆلڤانت) بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە ڕێکخراوی داعش دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی فڕگەی سەربازیی ئەلتەبەقە، نیشانی داوە، ئاماژەیە بە ئەگەرێکی زۆر بەوەی کە بڕێکی زۆر گەورەی چەک و تەقینەوەی عەمبارکراوی لەو بنکە سووریاییەدا دەست کەوتبێ.
ئەو بەرپرسە گوتیشی، هاوکات ئەگەری ئەوە هەیە، فڕۆکەوانی هەردوو ڕژێمی عێراقی و سووریایی پێوەندییان بە داعشەوە کردبێ، ئەمە ڕەنگە هەبێ، پرسیاری کراوەیش ئەوەیە، توانای ئەو ڕێکخراوە لە چاککردنەوە و بەکارخستنەوەی ئەو فڕۆکانەی لە چ ئاستێکدایە بۆ ئەوەی بە کاریان بهێنێت.
ئاماژەیشی دا، ئەو شێوازە سەربازییەی کە لە شەڕکردنی ئەو ڕێکخراوەدا دەردەکەوێ، نیشانی دەدات کە، چەکدارانیان بە پێکهاتەی جیا جیا هێرش دەبەن، نەک بە یەک کۆمەڵ، ئەمەیش بەو واتایەیە کە ڕێکخستنێکی بەرز لە نێو ڕیزەکانی داعشدا هەیە.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار