٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش 25 هاووڵاتیی شه‌به‌ک و تورکمانی گولـلەباران کردن.. به‌ بۆردوومانی پێشمه‌رگه‌ 6 داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info
ژماره‌یه‌ک زیندانی له‌ نێو به‌ندیخانه‌ی بادووش. ئه‌رشیڤ

مووسڵ-KDP.info-  سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس دەڵێت، چەكدارانی داعش 25 هاووڵاتییان لە زیندانی بادۆش گولـلەباران كردوون و 30 مەلایشیان لە مزگەوتەكان دوور خستوونەتەوە. گوتیشی، ئەمڕۆ هێزه‌کانی پێشمەرگە مۆڵگەكانی داعشیان لە میحوەری ناوەران بۆردوومان كردوون و لە ئاكامدا شەش چەكدار كوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 25 هاووڵاتی كە شەبەك و توركمانی شیعەن، لە زیندانی بادۆش لەلایەن داعشەوە گولـلەباران كراون و دواتریش گەیەندراونەتە پزیشكی دادیی مووسڵ.

(مەموزینی) زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ چەكداران بڕیاری دوورخستنەوەی30 ماموستای ئایینیان لە گوتاردان و پێشونێژكردن و بانگدان لە مزگەوتەكانی مووسڵ داوە، ئەمەیش بە هۆی پابەندنەبوون بە فەرمانەكانی داعشەوە.

ئەو گوتیشی، ئەمڕۆ هێزه‌کانی پێشمەرگە مۆڵگەكانی داعشیان لە میحوەری ناوەران بۆردوومان كردوون و لە ئاكامدا شەش چەكدار كوژراون.

نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار