٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیرۆریستانى داعش بەرگرییان نەماوە و شکستیان بردووه‌

سەرچاوە: KDP.info
سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی بۆ میحوه‌ری دیجله‌، له‌ سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژندا. ئه‌رشیڤ

دهۆک -KDP.info-  بەرپرسى میحوەرى رۆژئاواى دیجلە دەڵێت، تیرۆریستانى داعش لەبەرامبەر هێزەکانى پێشمەرگە لە تەواوى میحوەرەکە بەرگرییان نەماوە و دەشڵێت، رۆژ بەرۆژ لەسەر دەستى هێزه‌کانى پێشمەرگەى کوردستان تووشى شکستى گه‌وره‌ دەبن."

بەرپرسى میحوەرى رۆژئاواى دیجله‌(شێخ عەلى گەلى ڕۆمانى) بە KDP.info رایگەیاند: "لە رۆژئاواى دیجلە گرووپەکانى چەکدارانى تیسرۆریستى داعش، بەرگرییان لەبەرامبەر هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە تەواوى میحوەرەکە نەماوە."
گوتیشى: "چەکدارانى تیرۆریستى داعش لەو شوێنانە، تەنیا ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژکراو و بۆمبی چێنراویان ماوە و رۆژ بە ڕۆژیش تووشى شکستى مەزن دەبن لەسەر دەستى هێزى پێشمەرگەى کوردستان."
 

هەواڵی پەیوەندیدار