پەکەکە 10 منداڵی دیکەی لە ناوچەی مووش ڕفاندن

مووش-KDP.INFO- ماڵپەڕی ئەنسۆن خەبەری تورکی لەسەر زاری سوپاسالاری تورکیا بڵاویکردەوە کە پێش مووش دوو رۆژ ژمارەیەک ئەندامی پەکەکە لە ناوچەی بولانێقی سەر بە شاری مووش 10 منداڵیان بە زهبری چەک ڕفاندووە.
سوپاسالاری تورکیا هەروەها ئاماژەی داوە پێش دوو شەو ژمارەیەک ئەندامی پەکەکە بە شەو دەچنە ناوچەی بوڵانێق و 10 منداڵ، کە تەمەنیان لە نێوان 11 تا 20 ساڵە، دەرفێنن و باوکی یەک لەو منداڵانە کە کچە داوای لە چەکدارانی پەکەکە کردووە کچەکەی نەبەن ئەو بۆ خۆی ئامادەیە لە جیاتی کچەی بچێتە سەر چیا، بەڵام یەک لە ئەندامانی پەکەکە لە وەڵامدا گوتوویەتی: "ماوەی 21 ساڵە لەسەر چیا سەربازم و حاڵی حازر پێویستمان بە سەرباز هەیە."
لە لایەکی دیکەوە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپاسالاری تورکیا بڵاوی کردەوە کە پێنج لەو منداڵانەی لە لایەن پەکەکەوە رفێنرابوون گەڕانەوە ماڵەوە، بەڵام چارەنووسی ئەو پێنجی دیکەیان هێشتا دیار نییە.
هێوا ئەردەلان




