٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق متمانەی بە حکوومەتی عەبادی دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  پاش چاوەڕوانییێکی زۆر، پەرلەمانی عێراق کەمێک لەمەوبەر، متمانەی بە حکوومەتی نوێی عێراق دا کە (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانیەتی.

لە میانی کۆبوونەوە تایبەتەکەی پەرلەماندا کە پێوەست بوو بە متمانەدان بە حکوومەتی نوێ، (عەبادی) بەڵێنی دا، بە زووترین کات کێشە کەڵەکەبووەکان چارە بکات کە بەشێکی زۆریان پێوەندییان بە کوردەوە هەن.
(حەیدەر عەبادی) دەربارەی دیارینەکردنی پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆیش کە هێشتا ناو نەنراون، جەختی کردەوە کە، لە ماوەی هەفتەیەکدا یەکلایان دەکاتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلامنی عێراقدا، (عادل عەبدولمەهدی) لەسەر لیستی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە وەزیری نەوت دیاری کرا، (ئیبراهیم جەعفەری)-یش بە وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا.
هاوکات هەریەک لە (نووری مالیکی) کە ئیسلامیێکی شیعەیە، (ئەیاد عەللاوی) شیعەیەکی عەلمانییە و (ئوسامە نوجێفی)-یش کە سیاسیێکی سوننەمەزهەبە، بە جێگرانی سەرکۆکۆمار هەلبژێردران و متمانەی پەرلەمانیان بە دەست هێنا. 

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار