٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ مانگ مۆڵەتیان داوە بە (عەبادی).. کورد لە حکوومەتی عێراقدا بەشدار دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  گەورەدانوستانکاری شاندی کوردستانی(هۆشیار زێباری)، بەشداریکردنی هاوپەیمانیی کوردستانی لە حكوومەتی نوێی عێراقدا ڕاگەیاند، بەڵام جەختی کردەوە کە، ئەمە دەرفەتێکە تا لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بیسەلمێنن کە داخوازییەکانی کورد جێبەجێ بکەن.

(زێباری) پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەیەکی زیاتر لە شەش سەعاتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەمان گرینگ بوو. دنیا هەمووی چاوەڕوانی بڕیاری ئێمەن، دوابڕیاری ئێمەیش ئەوەیە کە بەشدار دەبین و دەرفەتی سێ مانگیش دەدەین بەرانبەر بە پابەندبوونی حکوومەتی نوێ پێوەست بە پرسی مووچە، نەوت و ماددەی 140 بودجەی گشتی هەروەها بودجەی پێشمەرگە."
(زێباری) هاوکات دەڵی "بڕیارێکی گرینگە و بۆ دنیا نیشانی دەدەین و دەیسەلمێنین کە هۆکاری یارمەتیدەری پێشخستنی پرۆسەی سیاسین. بەڵام سازشمان لەسەر بەرژەوەندیی نەتەوەییمان نەکردووە."


هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا (فواد حوسێن) ڕایگەیاند، "سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان گەییشتنە ئەو باوەڕەی، کە لە بەرژەوەندیی کوردستان و گەلی کوردستان، بڕیاری بەشدارییان دا."
زیاتر گوتی، "نەیارانی کوردستان لە حکوومەتدا بەشدار نین، دۆخی عێراق و دنیایش گۆڕاوە، هاوکارییەکانی نێودەوڵەتییش لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە و ئینجا گەییشتووینەتە بڕوایەک کە بەشداریی لە حکوومەتدا بکەین."
(د. فواد حوسێن) گوتیشی، "نوێنەرانی ئێمە کە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی داهاتوودا کە دیاریمان کردووە، نەگەییشتنە ئەو باوەڕەی کە خواستەکانی کورد جێبەجێ بکرێن کە وەک مرج دیاری کراوە، ئەو کات ڕێگایەک هەیە بۆ کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و ئەو کات دنیایش دەبینێ کە بەشداریی ئێمە گرینگە و دیارە کە لایەنی بەرانبەر نایەوێ پێکەوە بژین و سەقامگیری بەرجەستە ببێ."

هەواڵی پەیوەندیدار