گوتەبێژێک بە ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمەوە، وەڵامی لاهور تاڵه‌بانی دەداتەوە

هەولێر-KDP.INFO- گوته‌بێژێك به ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان، دەربارەی لێدوانێکی به‌رپرسی زانیاری(لاهور تاڵه‌بانی) له‌باره‌ی هێنان و دابه‌شكردنی چه‌كەوە ڕایدەگەیەنێت کە، ئەم جۆرە لێدوانانە هیچ په‌یوه‌ندی به پۆسته‌كه‌ی ئه‌وەوە نییه. هاوکات دەپرسێت، دیارە (لاهور) ئاگاداری پرۆسه‌ی هێنانی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه نییه و نازانێت ته‌نیا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رپه‌رشتی وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگەدا ده‌كات.
دەقی ڕوونکردنەوەی گوته‌بێژێك به ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه:
به‌ڕێز لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی زانیاری، كه به هه‌ڵه به به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ناوی هاتووه، له دوالێدوانیدا بۆ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مەریكا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه خستووەته ڕوو، كه لێدوانه‌كه‌ی له‌باره‌ی هێنان و دابه‌شكردنی چه‌ك هیچ په‌یوه‌ندی به پۆسته‌كه‌ی ئه‌وەوە نییه. ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له دابه‌شكردنی چه‌كدا ناعه‌داله‌تی هه‌یه.
دیاره كاك (لاهور) ئاگاداری پرۆسه‌ی هێنانی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه نییه و نازانێت ته‌نیا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رپه‌رشتیی وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگهدا ده‌كات، هیچ حزب و لایه‌نێك بۆی نییه ده‌ست وه‌ربداته ناو پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی چه‌ك.
بێگومان رێگه نادرێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك به هه‌وڵ و لێدوانی نابه‌جێ، بوار بۆ به‌حزبیكردنی پرۆسه‌ی هێنان و دابه‌شكردنی چه‌ك خۆش بكات. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاكه لایه‌نی به‌رپرسه بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆسه‌یه.




