٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كارنامەی حكوومەت گەیشتە دەست پەرلەمانتاران.. تەنیا بەشێك لە داواكاریی كوردی تێدا جێگیر كراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بەدەست نوێنەران گەیشتووە و بەشێك لە داواكاریی كوردی تێدا جێگیر كراوە. پەرلەمانتارانی كوردیش بۆ دەنگدان لەبارەی كارنامەی حكوومەتەوە، چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتیی كورد دەكەن.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق (ئەحمەد ڕەشید) بە kdp.info-ی راگەیاند، "كارنامەی حكوومەتمان بە دەست گەیشتووە و هەندێك لە داواكارییەكانی كوردی تێدا جێبەجێ كراون، بەڵام لەسەر بودجە و ژمارەی وەزارەتەكان نەگەیشتووینەتە رێككەوتن، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێی كۆبوونەوەی سەركردایەتیی كورد دەكەین بۆ ئەوەی بزانین دەنگ بۆ ئەو حكوومەتە بدەین یاخود نا."

(ئەحمەد رەشید) گوتیشی، لە كارنامەكەدا هاتووە كە، پێویستە مادەی 140 لە ماوەی ساڵێكدا جێبەجێ بكرێت و یاسای نەوت و غازیش لە ماوەی شەش مانگدا دەربچێت، بە جۆرێك كۆك بێت لەگەڵ یاسای نەوت و غازی هەرێم و پێشمەرگەیش لە ماوەی سێ مانگدا مووچەی پێ بدرێت و پڕچەك بكرێت، ئەمەیش بە یاسایەك رێك بخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها ئەوەیشی خستە ڕوو، "لەسەر ژمارەی وەزارەتەكانیش نەگەیشتووینەتە رێككەوتن، چونكە ئێمە داوای چوار وەزارەتمان كردووە."

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار