٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێوەندییان بە (بەشار ئەسەد)-ەوە، (پەیەدە) لە دەرەوەی بازنەی جەنگ دژ بە تیرۆر دەهێڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بە هەوڵی پەیەدە دەدەن کە دەیانەوێ بخرێنە بازنەی جەنگی تیرۆر دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە و، دەرگایەیان بە ڕوودا بکرێتەوە تا لە ڕێیەوە پشتیوانیی ڕۆژئاوا بە دەست بێنن کە دەمێکە هیوای بۆ دەخوازن، بەڵام، وەک دەردەکەوێ سەرەتا دەبێ پێوەندییان بە (بەشار ئەسەد)-ەوە ڕوون بکەنەوە و دڵنیایی بدەنە تورکیا کە ئەوان نابنە هۆی نانەوەی پشێوی لەسەر سنوورەکانی تورکیا.

ئەگەرچی بەشداریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە شەڕ دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی، لە وەشاندنی چەند گورزێکی سەربازیدا تێپەڕ نەدەبوو، بەڵام ئێستا لە هەوڵدایە ستراتیژێک بۆ لەبەینبردنی داعش لە سووریا دابنێت.
لە عێراق، کورد یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ڕۆژئاوایە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەڵام کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان نەیانتوانیوە وەک شەریکێکی ڕۆژئاوا خۆیان بسەلمێنن، ئەمە سەرباری ئەوەی کە، میلیشیای بەشیکی کوردانی ڕۆژئاوا دەستیان بەسەر پانتاییێکی خاکەکەیدا گرتووە و چەند جارێک لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیدا کەوتوونەتە شەڕەوە.
جیا لەو هۆکارانەی کە پێوەندییان بە شێوازی پێوەندیی پارتیی یەکیەتیی دیموکرات(پەیەدە) و ڕژێمی (ئەسەد) لە لایەک و ئەگەری نانەوەی پشێوی لە سنوورەکای تورکیا لە لایەکی دیکەوە، هاوکات سیاسەتی تاکڕۆیانەی پەیەدەی سەربە پەکەکە، لە بەرتەسکردنەوە و بوار نەدان بە چالاکیی سیاسی و مەدەنی لەو بەشەی ڕۆژئاوای کوردستان بە هێزە کوردستانییەکانی دیکەی ڕۆژئاوا، هۆکاری دیکە بن لەوەی، ڕۆژئاوا هێشتا متمانە بە پەیەدە نەکات وەک هاوکارێکی کاتی قبووڵی بکات.
هەرچەند ڕەنگە بە لای یەپەگە کە باڵی سەربازیی پەیەدەی سەر بە پەکەکەیە، وەها بیر بکرێتەوە کە ڕەنگە تاکە هێز بن ئەمەریکا و ڕۆژئاوا، بۆ ەبرنگاربوونەوەی داعش لە سووریا پشتیان پێ ببەستن، بەڵام هێشتا مەودای نێوان ڕۆژئاوا و ئەو بەشە کوردەی ەک بە زەبری هێز دەستی بەسەر ئەو پانتاییەی خاکی ڕۆژئاوای کوردستاندا گەلێک دوورە.
تورکیای ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ)، ترسی لە ئەو پێوەندییە مێژووییە هەیە کە پەیەدە و پەکەکە پێکەوە گرێ دەدات، چونکە هێشتا پەیەدە بە ەبشێک لە پەکەکە دەزانێ کە لە نزیک سنوورەکانەوە ساڵانێک لەگەڵ تورکیادا لە شەڕدا بووە.
هاوکات، گرووپگەلی نێو ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕۆی سووریا کە لە لایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێن، پەیەدە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پێوەندی بە حکوومەتی سووریاوە هەیە و هەر بە هاوکاریی ئەویش لە ساڵی 2012-دا دەستی بەسەر بەشێکی خاکی ڕۆژئاوای کوردستاندا گرتووە.
نوێنەری پەیەدە لە فەڕەنسا(خالد عیسا)، بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەندێ ئاماژە هەن کە گوزارشتن لە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە ئەوان، بەڵام ناشیشارێتەوە کە هێشتا بەدەستهێنانی پشتیوانیی ڕۆژئاوا بۆ ئەوان سەختە.
زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار