گوته‌بێژێك له ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی (لڤین پرێس) ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
__2014_09_08_h17m2s8__LB.jpg)
هەولێر-KDP.INFO- گوته‌بێژێك له ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانەوە، ئەو هەواڵەی (لڤین پرێس) ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکات، گوایه باڵیۆزی ئه‌مەریكا له به‌غدا، بە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گوتبێت، ده‌بێت كورد سووربوون و پێداگیریی خۆیان له‌سه‌ر داواكانیان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی به‌غدا واز لێ بێنن.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
لە هه‌واڵێكدا رۆژی 7/9/ 2014 سایتی لڤین پرێس بڵاوی كردۆته‌وه كه گوایه باڵێۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه‌ده‌بێت كورد سووربوون و پێداگیری خۆیان له‌سه‌ر داواكانیان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌غدا واز لێبێنن.
ئێمه بۆرای گشتی و هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه و دووره له‌راستی ، هاوكات په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌و جۆره نه‌بووه و هیچ فشارێكیش له‌ئارادا نییه.
گوته‌بێژێك له ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر 8/9/ 2014




