زێباری: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکلاکەرەوەیە.. بڕیار لە بەشداریکردن و نەکردن لە حکوومەتی عێراق دەدرێت

هەولێر-KDP.INDO- گەورەدانوستناکاری هاوپەیمانیی کوردستانی(هۆشیار زێباری)، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لیستە کوردستانییەکان ئەمڕۆ لە سلێمانی دواکۆبوونەوەیان ساز دەدەن و تێیدا بڕیار دەدەن لەوەی کە، بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراقدا دەکەن یان نا.
(زێباری) بە ڕۆیتەرزی گوتووە، شاندی کوردستانی ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواکۆبوونەوە و یەکلاکەرەوەی، پێوەست بە دۆخی دانوستانەکان و پشکی کورد لە حکوومەتدا ساز دەدات، گوتیشی کە بۆ ئەوەیە تا سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.
زریان زیاد




