٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەواڵێكی (ڕووداو) ڕەت دەکاتەوە.. پێوەندی بە گۆڕانکارییە سەربازییەکانەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INDO-  گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕیدەگەیەنێت، ئەو هەواڵ و ناوانەی لە تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە بڵاوکراونەتەوە کە دەربارەی گۆڕانكاری لە پۆستە سەربازییەكان و لادانی ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی هێزەكانی پێشمەرگەن، ڕەت دەکاتەوە دەڵێ، هێچ بنەمایەکی دروستیان نییە.


دەقی لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەواڵێكی تۆڕی میدیایی ڕووداو:
"سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی گۆڕانكاری لە پۆستە سەربازییەكان و لادانی ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی هێزەكانی پێشمەرگە لە تۆڕی میدیایی ڕووداودا، بە گشت لایەك ڕادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە و ئەو ناوانەی لە هەواڵەكەدا ئاماژەی پێ دراوە هیچ بنەمایەكی نییە.
جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمانی دەركردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو كەسانەی لە پاراستنی خەڵك و پێشمەرگە كەمتەرخەم بوون. هەر جۆرە گۆڕانكاریی و لادانێكیش ئەو كاتە دەبێت كە لێكۆڵینەوەكان بە ئەنجام گەیشتبێت و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامی لێكۆڵینەوە و دەركەوتنی ڕاستییەكاندا بڕیاری گۆڕانكاری و سزادانی بەرپرسە كەمتەرخەمەكان دەدات.
هیوادارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم بابەتە وردتر و پیشەییتر بن.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
8ـی 9ـی 2014

هەواڵی پەیوەندیدار