٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنگدان لەبارەی متمانەدان بە حکوومەتی عێراق بۆ سبەی دوا دەخرێ

سەرچاوە: KDP.info
ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی)

بەغدا-KDP.INFO-  سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڕیار بوو، دەنگدان لەبارەی متمانەدان بە حکوومەتی عێراق ساز بدرێ، بۆ سبەی سێشه‌ممه‌ دوا دەخرێت.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە، سەرکردەیەکی رەوتی سەدر پەیوەندی بە (حەیدەر عەبادی)-یەوە کردووە و تێیدا داوایان لێی کردووە کاندیدی خۆیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، (ئەحمەد چەلەبی) دەگۆڕن بە پەرلەمانتاری کوتلەی ئەحرار (نەسیر عیساوی).
ژمارەیەک لە ئەندامانی ھاوپەیمانیی ھێزی عێراقی لە بەشداریکردن لە حکوومەتی نوێی عێراق کشانەوەی خۆیان راگەیاند، بەھۆی ھەبوونی ناکۆکی لەسەر کاندیدانی پۆستە وەزارییەکان.
لە ھەمان کاتدا سەرکردەی دڵسۆزانی نیشتیمانی (عزەت شابەنده‌ر) گوتی، تەواوی سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ھێزی عێراقی بەشداری لە حکوومەت دەکەن و تاوەکو ئێستایش گفتوگۆکردن بەردەوامە و ئەمەیش سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت.
زیاتر گوتی، دانیشتن لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی وەزارەتی بەرگری، بەردەوامە و ھەریەکە لە (جابر جابری و خالد عوبەیدی) کاندیدی ئەو پۆستەن کە سەر بە ھاوپەیمانیی ھێزی عێراقین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وه‌ها بڕیار بوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەتەکەی (عەبادی) بدرێت، که‌چی هێشتا لایەنەکان لەبارەی کابینەی نوێ نەگەییشتوونەتە رێککەوتن، تایبەت کورد کە بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری کورد لە سلێمانی لەگەڵ سەرکردایەتیی کوردی کۆ ببنەوە و تێیدا بڕیاری خۆیان بدەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار