ڕاپۆرت: کرده سه‌ربازییه‌کانی دژ به داعش، سێ ساڵ ده‌خایه‌نێ

هه‌ولێر-KDP.INFO- ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا(پێنتاگۆن)، که پلان بۆ کرده‌ی سه‌ربازی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا داده‌ڕێژێت، ده‌ڵێن، سێ ساڵ ده‌خایه‌نێ.
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی که له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکاییدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، پشتبه‌ستوو به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێ، ڕه‌نگه ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی که پێنتاگۆن کاری له‌سه‌ر ده‌کات له سێ قۆناخ پێک دێ. قۆناخی یه‌که‌م به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی ئاسمانی ده‌ست پێ ده‌کات، ه‌بڵام قۆناخی دووه به چڕکردنه‌وه‌ی یهه‌وڵی مه‌شقکردنی سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و پشتیوانیکردنیانه له ڕووی پڕچه‌ککردنه‌وه.. قۆناخی سێیه‌میش، له‌به‌ینبردنی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له خاکی سووریادا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و ڕؤژنامه ئه‌مه‌ریکاییه‌یش، به‌پێی پلانه ڕوونه‌که‌ی پێنتاگۆن، ئه‌م پرۆسه‌یه سیوشه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێ.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابرد، له وتارێکیدا، (سه‌رۆک ئۆباما) سووربوونی خۆی له بنه‌بڕکردنی ئیسلامییه توندڕۆ‌کان ڕاگه‌یاند.
زریان زیاد




