گه‌نه‌ل ئینێرژی ده‌ستی به کاره‌کانی کرده‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشی به‌رز ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.INFO- کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرژی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، کارمه‌ندانی بۆ کارکردن له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی کوردستان گه‌ڕانده‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشی له‌و دوو کێڵگه‌یه کاریان تێدا ده‌کات به‌رز ده‌کاته‌وه.
کۆمپانیاکه زیاتر ده‌ڵێ، به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانیاکه له هه‌ردوو کێڵگه سه‌ره‌کییه‌که‌ی، ته‌قته‌ق و تاوکی، نه‌وه‌ستاون و له سه‌ره‌تای مانگی سه‌پته‌مبه‌ریشه‌وه، به شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی، به‌رهه‌مهێنانی بۆ 234هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رز کردووه‌ته‌وه.
گه‌نه‌ل ئینێرژی زیاتر گوتی، هه‌نارده‌ی نه‌وتیشی له ڕێی بۆرییه‌وه له هه‌ردوو کێڵگه‌که، گه‌یشتووه‌ته 182هه‌زار ه‌برمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا، ئه‌مه‌یش پاش کارکردن و فراوانکردنی ئه‌و بۆرییه نوێیه‌ی نه‌وته دێت که نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی پێدا ده‌گه‌یه‌نرێته تورکیا.
شیاوی باسه، به هۆی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه نه‌خوازراوه‌ی به هۆی پێشڕه‌ویی گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه له باکووری عێراق و هه‌وڵی بۆ خۆنزیککردنه‌وه له هه‌ولێر، هاتبووه ئاراوه، هه‌ندێکی کۆمپانیاکانی نه‌وت، به‌شێکی کارمه‌ندانیان کێشابوونه‌وه. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌یش پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری دێت له‌و ناوچه کوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
زریان زیاد




