٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، بڕیاریان دا بەرەوڕووی داعش ببننەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  وەزیرانی وڵاتانی عەرەب، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیەکشەممەیاندا ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بگرنە بەر، ڕاشیانگەیاند هاوکاریی هەر هەوڵێکی نێوودەوڵەتی و هەرێمییش بۆ شەڕکردن دژ بەو گرووپە تیرۆریستییە دەکەن.

پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان کە لە قاهیرە ساز درا، کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، بەیاننامەیەکیان دەر کرد و تێیدا هاوکات، پشتیوانیی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتییان کرد، کە لە مانگی ڕابردوودا دەری کرد، کە بەپێی بڕیارەکە، وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەن بڕیاریان دا، ەبر بە هەر پشتیوانییێکی لۆجیستی و سەربازی و دارایی لە تیرۆریستان لە عێراق و سووریا بگرن.

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار