٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کێشەی حاجیانی ھەرێم چارە کرا.. سبەی یەکەم گەشتیان ئەنجام دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.INFO-  بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، کێشەی حاجیانی هەرێمی کوردستان چارە کرا و سبەی یەکەم گەشتیان لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەم هەواڵەی وەزارەتی ئەوقاف لە کاتێکدایە کە پێشتر وا ڕاگیەنرا، بە ھۆی ئەوەی ئامادەکاریی تەواو نەکراوە لە سعوودیە، گەشتی حاجیانی ھەرێمی کوردستان سبەی ئەنجام نادرێت و بۆ چەند رۆژێکی دیکە دواخرا.
(مەریوان نەقشبەندی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند: "دەستەی حەجی عیراق، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە، لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەک لە وادە و شوێنی فڕگەکان، کێشەی دواکەوتنی سەفەری حاجیانی ھەرێمی کوردستانی چارەسەر کردووە و بڕیارە، سەرلەبەیانیی سبەینێ دووشەممە، نزیکەی 360حاجیی ھەرێمی کوردستان لە فڕگەی سلێمانییەوە، بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بە ڕێ بکەون."
(نەقشبەندی) گوتیشی: "بڕیارە رۆژی دواتریش ھەمان ژمارەی حاجیان لە فڕگەی نێودەوڵتیی ھەولێرەوە سەفەر بکەن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار