٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و پێداویستی بەسەر 4700 هەزار خێزانی پەنابەردا دابەش کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە لەدرێژەی هەڵمەتەكانیدا لە دهۆك، شەقڵاوە، زاویتە و كەمپی بەحركە، جگە لە پێداویستی و ژەمەخۆراك بۆ پەنابەران، هاوكات لە شاریا خواردنی وشكی بەسەر 4000 خێزانی پەنابەری شنگالدا دابەش كرد، كە پێكهاتبوو لە، 20 تۆن خۆراك، لە كەمپی بەحركەیش بەردەوامن لە دابەشكردنی خواردن و پێداویستیی جۆراوجۆر بۆ پەنابەران.

رۆژی 7/9/2014 تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شاری دهۆك كۆمەك و یارمەتی و خۆراكیان بەسەر پەنابەراندا دابەش کرد، لە هەڵمەتێكدا لە شاریا خۆراكی وشكیان بەسەر 4000 هەزار خێزانی پەنابەری شنگالدادابەش کرد، پێداویستییەكانیش بریتی وون لە (برنج، ئارد، نیسك، شەكر، زەیت، پاقلەمەنی، دۆشاوی تەماتە و شعریە...هتد).
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە، نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژانە و لە رێگەی خواردنگەیەكەوە، دوو ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 3300 كەس دروست دەكات و بەسەریاندا دابەشی دەكات، جگە لەوانەش بەردەوامە لە دابەشكردنی پێداویستیی دیكە بۆ پەنابەران، لەوانە دابەشكردنی 60 موبەریدە و 630 كارتۆن شیر، بەسەریاندا. لەگەڵ دابەشكردنی دۆشەك و بەتانی و بالیف و حەسیر و چەكمەچە و خاولی و لایت، بەسەر 100 خێزاندا كە تازە هاتبوونە كەمپەكە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار