گەشتی حاجیان بۆ چەند رۆژێکی دی دواخرا

ھەولێر-KDP.INFO- بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیار بوو سبەی یەکەم گەشتی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ چەند رۆژی داھاتوو دواخرا.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (مەریوان نەقشبەندی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە لایەن دەستەی حەجی عێراقەوە ئاگادار کراونەتەوە کە، لەبەر تەواونەبوونی ئامادەکاری لە سعوودیە، گەشتی حەج دواخرا، کە بڕیار بوو سبەی یەکەم گەشت ئەنجام بدرێت."
(مەریوان نەقشبەندی) گوتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا، رۆژ و کاتی سەفەرکردن بە حاجیان رادەگەیەنن.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەموو حاجیان ئاگادار کراونەتەوە کە لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، نابێت ھیچ حاجیێک خواردن لەگەڵ خۆی ببات بۆ سعوودیە.
بڵند ئیبراھیم




