سەرۆک بارزانی، وه‌زاره‌تێكی لە حکوومەتی عێراقدا، بۆ ئیزدییه‌كان دەوێت

هەولێر-KDP.INFO- سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان(فۆئاد حوسێن)، ڕایگەیاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی ته‌رخانكردنی كورسیێکی وه‌زاری لە حکوومەتی نوێی عێراقدا بۆ ئێزدییه‌كان.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 7/9/2014 سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان(فۆئاد حوسێن) له لێدوانێكدا رایگه‌یاند :
"به‌ڕێز (موسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی پێك هات، کورسیێکی وه‌زاری بۆ ئیزدییه‌كان ته‌رخان بكرێت و، به‌ڕێزیان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دیاریكردنی وه‌زاره‌تێك بۆ ئیزدییه‌كان له حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا."




