هەرێمی كوردستان بە فەرمی بانگهێشتی كۆنفڕانسی ئاشتیی ئانتوەرپێن كرا

بەلژیكا-kdp.info- نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە یەكیەتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، لە شاری ئانتوەرپێنی بەلژیكا بە ئامادەبوونی 300 سەرۆك و ڕابەری ئایینیی جیهان، كۆنفڕانسێك بۆ نزیكبوونەوەی ئایینەكان لە یەكتری و كاركردن بۆ دابینكردنی ئاشتی دەبەسترێت و هەرێمی كوردستانیش بە فەرمی بانگهێشت كراوە.
لە ڕاگەیەنراوێكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە یەكیەتیی ئەورووپادا هاتووە، لە ڕۆژانی 7 تاوەكو 9-ی ئەم مانگە لە شاری ئانتوەرپێنی بەلژیكا بە ئامادەبوونی 300 سەرۆك و ڕابەری ئایینیی جیهان، بۆ نزیكبوونەوەی ئایینەكان لە یەكتری و كاركردن بۆ دابینكردنی ئاشتی، كۆنفڕانسێك دەبەسترێت.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە، هەر یەك لە وەزیری ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتار (ڤیان دەخیل) و نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە یەكیەتیی ئەورووپا (دلاوەر خالید ئاژگەیی) وتاریان لەو كۆنفراسەدا دەبێت.
كەنعان بەهادین




