٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەڵبژێردران

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-kdp.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی تێكڕاى ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجام درا و سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەی كاتی هەڵبژێردران.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دكتۆر (جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی) ئەمڕۆ سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانى كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بایەخی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی خستە ڕوو بە تایبەت كە پەیڕەوی كارپێكراوی پەرلەمان پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە و لەنێو پەرلەمانی كوردستاندا كۆدەنگیی تەواوی فڕاكسیۆنەكان لەم بارەیەوە خراوەتە ڕوو، هەر بۆیە جێگری سەرۆكی پەرلەمان هیوای خواست ئەو لیژنە كاتییە بۆ هێنانەكایەی پەیڕەوێكی نوێ بە سەركەوتوویی كارەكانی خۆی جێبەجێ بكات.
دواتر بە ئامادەبوونی تێكڕای ئەندامان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لیژنەكە ئەنجام درا و دكتۆر (فرسەت سۆفی) بە سەرۆك و (قارەمان قادر) بە جێگر و (گەشە دارا) بە بڕیاردەری لیژنكە هەڵبژێردران.

هەواڵی پەیوەندیدار