٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان كارەساتی شنگال بۆ پەرلەمانتارانی هۆڵەندا دەخاتە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info


لاهای-kdp.info- ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ و نوێنەری پێكهاتەكانی كوردانی ئێزدی، مەسیحی و توركمان، بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال و كۆكوژیی كوردان لەو دەڤەرە، بەرەو هۆڵەندا بەڕێ كەوتن.



پەرلەمانتاری كوردستان و ئەندامی شاندەكە (شێخ شامۆ) بە kdp.infoی راگەیاند، "كارەساتی هەرە مەزن بەسەر ئێمەی ئێزدیدا هات و لە 3/8ـوە جینۆسایدی شنگال بەردەوامە، ئەوەیش بووەتە بارێكی گران لەسەر سەركردایەتیی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێم و هەموو دامودەزگاكانی حكوومەت و پەرلەمانی كوردستانیش".

گوتیشی، "نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان پەیامێكمان هەیە تا نەهامەتییەكانی كوردانی ئێزدی بگەیەنینە پەرلەمانی هۆڵەندا، پەیامی ئێمەیش ئەوەیە كە سەرەتا پێناسەیەكی ئێزدیان دەكەین و دوای ئەوە داوای پشتیوانییان لێ دەكەین وەكو وڵاتێكی ئەورووپا و وەكو پەرلەمانی هۆڵەندایش بۆ ئەو كارەساتەی كە بەسەر ئێمەدا هاتووە، بۆیە داوای ئەوە دەكەین كە پشگیریمان بكەن، چونكە ئەگەر ئەو بەڵگە و دۆكیومێنتانەی كارەساتەكە كۆ بكەینەوە، بەشی هێندە دەكەن كە دنیا پشتیوانی لە ئێمە بكات و لە رووی نێودەوڵەتییەوە وەك جینۆساید قبووڵ بكرێت و پشتیوانیی سەربازیمان لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریكا لێ بكرێت بۆ ئازادكردنی ئەو دەڤەرە بە تایبەتی شنگال و خەڵكی ئێمەش بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی".

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، "بڕیارە هەریەكە لە ئەندامانی شاندەكە لە پەرلەمانی هۆڵەندا گوتاری تایبەت بەو تاوانە پێشكەش بكەن كە لەلایەن داعشەوە دژ بەو پێكهاتانە ئەنجام دراون، هەوڵیشمان داوە گرتەی ڤیدۆیی و وێنە و بەڵگەی تاوانەكانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش كە دژ بە كوردستانیان بە گشتی و بە تایبەتی ئێزدیان ئەنجامیان داوە، بخەینە بەردەست ئەندامانی پەرلەمانی هۆڵەندا.

هەواڵی پەیوەندیدار