٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فواد مەعسووم: پێویستمان بە پشتیوانییە نەک هێزی سەربازی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆککۆماری عێراق دەڵێ، وڵاتەکەی ڕەنگە پێویستی بەوە نەبێ هێزی نێودەوڵەتی لەسەر خاکەکەی بوونی هەبێ، بەڵام (فواد مەعسووم) دەشڵێت، پێویستیان بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی.
(فواد مەعسووم) لە دیدارێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، ڕوونی کردەوە، "پێم وایە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان عێراق و وڵاتە یەکگرتووەکان، هەروەها وڵاتانی دراوسێدا هەیە، دەتوانرێت بە خێرایی ئەو ڕێکخراوە لەنێو ببرێت."
زیاتر گوتی، "داوای پشتیوانی بۆ عێراق دەکەم بۆ شەڕکردن دژ بە تیرۆریستان، چونکە عێراق لە دۆخێکی ناهەموار و لەبەردەم مەترسیدایە.. ئەگەر بێت و ئەو ڕێکخراوە عێراق ببەزێنێت، ئەوا دەتوانێت بۆ وڵاتانی دیکەیش بپەڕێتەوە."
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەیسی دا، "پێویستمان بە زۆر شتە، پێویستمان بە شارەزایی و زانینی چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانە، پێویستمان بە هەموو جۆرە چەکێکی دیاریکراوە کە لە ڕێی ڕێککەوتنەوە نەبێ دەستمان ناکەوێ، بەڵام، ڕەنگە پێویستمان بە هێزی پیادە نەبێ."
زیاتر گوتی، "بەو هیوایەین لە سەر خاکی عێراق کۆتایی بەو ڕێکخراوە بهێنین و، بۆ دۆزینەوەی شانە خەوتووەکانیان لە هەر کوێیەک بن، دوایان بکەوین و لە نێویان ببەین ئەگەر لە چەند وڵاتێکی دیکەیش بن.. گرینگە داعش لە هەر ناوچەیەک بێت لێی بدرێت، چونکە ئەگەر داعش بتوانێ دەست بەسەر سووریادا بگرێت، ئەوا مەتەرسییەکە هەر دەمێنێ.. ئەگەر بشمانەوێ لە سووریایش نەیانهێڵین، ئەوا ئەو کارە بە هاوکاریی هێزی دیکە لە سووریا دەکرێت."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار