به‌دنیازیی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و به‌پرسیاریی مێژوویی ده‌نگده‌رانی كه‌ركووك

ئاریـــان فــــه‌ره‌ج
هه‌ر له‌سه‌ر وه‌ختی دروستكردنی لیستی كوردستانییه‌وه له كه‌ركووك و له ماوه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌شدا، خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووكییه‌كان و خودی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییش هه‌ستیان به‌و پێداگری و هه‌وڵه چڕ‌وپڕ و نائاساییه كردووه كه بۆ ئیبرازكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له ئارادایه، كه گه‌یشتووه‌ته حه‌ددی ته‌قدیسی ئه‌و كاندیده‌ی كه به قه‌ولی یه‌كێتییه ماندووه‌كان له‌پڕ هه‌ڵتۆقی و هاته مه‌یدان.
ئه‌وكاتیش هه‌ر له‌سه‌ر پیداگری و به‌زۆر سه‌پاندنی ئه‌م پیاوه نه‌یانهێشت لیستی یه‌كگرتوو له كه‌ركووك دروست بێت و ئێستاش ئه‌وه‌تا ده‌ستڕۆیشتووانی ناو ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌موو ڕاگه‌یاندنیان خستووه‌ته خزمه‌ت به زۆر ئیبرازكردنی له‌سه‌ر حیسابی فه‌رامۆشكردن و نادیده‌گرتنی تێكۆشه‌ران و كاندیدانی دیكه‌ی یه‌كێتی له كه‌ركوك. له لای خۆشیه‌وه هه‌موو ئیمكانیاتی ژێر ده‌ستی خۆی، وه‌ك پارێزگار، خستووه‌ته خزمه‌ت ئه‌و مه‌رامه‌وه و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركووك له‌ژێر فشاری ئه‌و كاندیده‌دا ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هانده‌ده‌ن كه ده‌نگی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بێ بۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم بێت، بێ‌باك له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته بێ ڕێزییه به باقی كاندیده‌كانی ئه‌و حزبه.
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌م پێداگریی و ته‌قه‌للا نائاساییه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم (نه‌ك كاندیدانی لیستی یه‌كێتی) گه‌وره‌ترین ده‌نگ بێنێ و له‌سه‌ر ئاستی عێراق شان بدات له شانی كاندیده یه‌كه‌مه‌كان بۆ چییه و چ مه‌رامێكی شاراوه‌ی له پشته. بچوككردنه‌وه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركووك له یه‌ك حیزب‌دا و له‌و حیزبه‌شدا له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌ك كه‌سدا.
وه‌ڵام دیاره و ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان و له پێش هه‌مووانیشه‌وه كه‌ركووكییه‌كان و به تایبه‌تیش خه‌ڵكه تێكۆشه‌ر و ماندوو و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌ی ناو یه‌كێتی لێی به‌ئاگا بێنه‌وه.
خۆویستی و ئامانجه تاكه‌كه‌سییه‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دیار و ئاشكرایه و هێنده‌ی ئاسمان و ڕێسمان له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه‌وه دووره. ئه‌و پیاوه ده‌مێكه خۆبه‌هێزكردن و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شانی تێكۆشه‌رانی دیكه‌ی یه‌كێتیدا بۆ ئه‌وه ده‌وێت جێی جه‌نابی مام جه‌لال له پۆست و پله حزبی و ئیدارییه‌كه‌یدا بگرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی بۆ نالوێت، به پشتیوانیی مالیكی و ده‌ست له پشتدانی ده‌ره‌كی، ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم!! كام هه‌رێم؟ هه‌رێمی كه‌ركووكی له كوردستان دابڕێندراو، ئه‌و خه‌ونه‌ی ده‌مێكه نه‌جمه‌دین و هاوبیره‌كانی ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه به‌دیلی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ركوردستان.
دیار و مه‌علومیشه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رام و به‌رنامه شوومه، ده‌نگ و پشتیوانی و شه‌رعیه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركووكی ده‌وێت، هه‌ڵپه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌گان بۆ یه‌ك كه‌س بۆ دابینكردنی ئه‌و مه‌شروعییه‌ته‌یه.
جا بۆیه ئێستا كه‌ركووكییه‌كان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی مه‌زندان. كه‌ركووكییه‌كانن ده‌توانن ڕێگه له‌و به‌دنیازییه بگرن. ته‌نیا كه‌ركووكییه‌كانن و، به تایبه‌تیش ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی، ده‌توانن ڕێگه نه‌ده‌ن تاكه كه‌سێك بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه تایبه‌تییه‌كانی خۆی یاری به چاره‌نووسی كه‌ركووك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كپارچه‌ییی خاكی كوردستان بكات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕزگاركردنی كه‌ركووك له خۆسه‌پاندنی یه‌ك كه‌س و به‌كارهێنانی بۆ ته‌ماع و مه‌رامی تاكه‌كه‌سی، ڕێگرتن له دابه‌شبوونی خاكی كوردستان، په‌رۆشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ڕاسته‌قینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی وه‌ك حزبێك نه‌ك كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ستی تاكه‌كه‌سان، به‌رپرسیاریی مێژوویی به‌رده‌م كه‌ركووكییه‌كان و به تایبه‌ت ده‌نگده‌ران و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتییه.
كه‌ركووك دۆزێكه هێنده‌ی میلله‌تی كورد گه‌وره. نابێ له تاكه كه‌سێكدا بچووك بكرێته‌وه.




