به‌دواى 35 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى سه‌دامدا بگه‌ڕێن!!

كارزان هه‌ورامى
جاخۆ له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه سیاسیه له عێراق و كوردستان ده‌گوزه‌رێت ئاگامان له هه‌ندێك شت نه‌ماوه، ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ك حكوومه‌تى عێراق ده‌ڵێت :" له هه‌وڵى توند‌و تۆڵكردنه‌وه‌ى هێزه‌ئه‌منیه‌كانین و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه ئه‌منیه‌كانین" له‌لایه‌كى دیكه له ناوچه‌ى حه‌ویجه گروپه جیاوازه‌كان له هه‌وڵى باڵاده‌ست بوونى خۆیانن له‌و شاره ئه‌وه‌ش ته‌واو ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه حكوومه‌تى عێراق له حه‌ویجه ته‌نیا ناوه له ڕاستیدا به ده‌ست گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه‌یه، له هه‌موو ئه‌و بگره‌و به‌رده خۆشترله‌وه‌یه ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى "نیقاش"له زارى هه‌واڵگرى كه‌ركووكه‌وه ئاشكراى كردووه ته‌نیا له شارى حه‌ویجه سه‌دام 35 ملیۆن دۆلارى شاردۆته‌وه، هه‌ربۆیه ئێستا ده‌یان گروپ خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ئه‌و شاره‌و ده‌ست بگرن به‌سه‌ر پاره‌كه‌ى سه‌دامدا له كاتێكدا ئێستا هه‌ر گه‌ڕه‌كێكى ئه‌و شاره به ده‌ست گروپێكه‌وه‌یه یه‌كێك له گروپه‌كانیش ده‌ڵێت :"تاپاره‌كه نه‌دۆزینه‌وه چۆك بۆ حكوومه‌تى عێراقى و هیچ هێزێك داناده‌ین" ئێستا مه‌سه‌له‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى سه‌دام وه‌ك بابه‌تى هاتنه‌كه‌ى سوپاى ڕۆمى لێهاتووه، هه‌موو هێزه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن كه‌ى ئه‌و پاره به ده‌ست بخه‌ن له خوارو ئه‌و شاره دووگروپ بۆماوه‌ى 3 مانگه شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌و خه‌زێنه هه‌یه سه‌دان كه‌سیان له‌نێوان خۆیان كرده قوربانى تا دواجار نوێنه‌رى هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌ى خه‌زێنه‌كه‌ى سه‌دام به برایانه به‌ش به‌ش بكه‌ن، گرفته‌كه ئێستا له‌وه‌دایه كه‌سیان نازانن ئه‌و پاره‌یه له‌كوێ شاردراوه‌ته‌وه، بۆیه ڕێكه‌وتنه‌كه‌شیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه!! له‌ولاشه‌وه دانیشتوانى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ئه‌و شاره ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵكۆڵین و هه‌ڵدانه‌وه‌ى سه‌دان كون و كه‌له‌به‌ر به‌و ئامانجه‌ى فه‌رده دۆلاره‌كانى سه‌دام بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكى نییه له‌وه‌ده‌چێت چیرۆكه‌ى ئه‌م پاره شاردراوه‌وه‌ى سه‌دام زۆر دوورودرێژ بێت چونكه به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه سیاسیه‌كان دواى نه‌مانى له ده‌سه‌ڵاتى عێراق سه‌دام حسێن بایى 200 ملیۆن دۆلار پاره بۆ شه‌ڕى دژى سوپاى ئه‌مه‌رییكه‌كان و سوپاى عێراق خه‌رج كراوه له‌و بڕه‌پاره‌یه 35 ملیۆن دۆلار ماوه كه له دواین كاردانه‌وه‌دا هه‌واڵگرى شارى كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات پاره شاردراوه‌كه له شارى حه‌ویجه و عۆجه شاردراوه‌ته‌وه، چیرۆكێكى دیكه له‌سه‌ر پاره شاردراوه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك خه‌وێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى پاره‌كه ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام ئێستا ناوبراو ده‌سگیركراوه له‌لاى یه‌كێك له گروپه‌كان، چونكه به گوته‌ى خه‌ڵك ئه‌و كه‌سه له خه‌وه‌كه‌یدا زانیویه‌تى له كوێ شاردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نایه‌وێت ئاشكراى بكات.
من دڵنیانم بابه‌تى ئه‌م پاره‌ى سه‌دام به‌رده‌وامى هه‌بێت دوورنیه حكوومه‌تى عێراقیش نه‌هێنێته سه‌ر خه‌ت و ئه‌ویش به دوایدا نه‌گه‌ڕێت ئێ چونكه ئه‌گه‌ر له شارێكى وه‌ك حه‌ویجه و عۆجه به ڕۆژى ڕووناك گروپه‌كان كۆڵان به كۆڵان شه‌ڕنه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پاره و خه‌ڵك به پاچ و بێڵه‌وه دار‌و به‌ردى ئه‌و شاره هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه چۆن بزانرێت كه بارودۆخى ئه‌منى عێراق خراپه، هه‌رهیج نه‌بێت جودى لایه‌نه‌كان بخرێته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌روه‌ته‌كه‌ى سه‌دام با ئه‌و خه‌ڵك و گروپانه‌ش ڕزگار یان بێت له‌و دوودڵیه و یان بدۆزرێته‌وه ڕاستى بانكى مه‌رزى عێراق بكرێت یان ئه‌گه‌ر وه‌ك سێوه‌ى باخه‌ڵه‌كه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كانى لێ‌ئاگادار بكرێته‌وه!!!؟.




