٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئیخوان و ئیخوانچییەكان

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا
ئیخوانییەكانی میسرو حزبە ئیسلامییەكانی نێو كوردستان هەمیشە ئەوە دووپات دەكەنەوە، كە ئەوەی لە میسر ڕووی دا، كودەتای سەربازییەو هەردەم ئەوەش (دە)بارە دەكەنەوە كە مورسی بە هەڵبژاردن دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، بۆیە دەبێ لە دەسەڵاتدا بمێنێ ئەگەر چی خەڵكی میسر بە ملیۆنان ئەو بۆچوونەیان بە كردار ڕەفز كرد.
لە مێژوودا زۆرجار ڕوویداوە كە لە ڕێی هەڵبژاردنەوە حزبێك دەسەڵاتی گرتۆتە دەست بەڵام لە بری ئەوەی سیستەمێكی دیموكراتی لە وڵاتدا بنیات بنێ و وڵات بەرەو ئاوەدانی خۆشگوزەرانی ببات سیستەمێكی دیكتاتۆری شەڕەنگێزی دامەزراندووە كە بۆتە هۆی ماڵوێرانی و نەهامەتی بۆ گەلەكەی .نموونەی هیتلەرو گرتنە دەسەڵات لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە باشترین نمونەیە لە مێژوودا، بۆیە وەك ووتم تەنها هەڵبژاردن گەرەنتی نییە و پراكتیزەی پەیمانەكانی هەڵبژاردن گەرەنتیە كە دوای گرتنە دەستی دەسەڵات دەینوێنێت. ئیخوانەكان زۆر پەلەیان بوو بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی تیوكراتی و ئەم هەوڵەشیان لە كەس نەشاردەوە بۆیە خەڵكی میسر بە پشتیوانی سوپا رژانە مەیدانەكانی قاهیرەو شارە گەورەكانی میسر داوای لابردنی مورسی و ئیخوانیان كرد. راستیەك كە دەبێ ئیخوانەكان و ئیخوانچیەكان هەزمی بكەن ئەوەیە كاتێك زۆرینەی گەل دەڕژێنە سەر شەقام و داوای سیستەمێكی دیموكراتی دەكەن كە هەموو لایەك دەتوانن لە سێبەریدا بژین، دەبێ ئەوان ملكەچی ئەو بڕیارە بن كە بە تەئكید ئەوانیش سوومەند دەبن . ئەوان دەتوانن لەژێر سیستەمی دیموكراتیدا بژین، بەڵام هەموو ناتوانین لە ژێر دەسەڵاتی ئیخواندا بژین، ئەمەش ڕاستییەكی بەڵگە نەویستە.
بۆیە ئیتر باسی كودەتا بە دەردی كەس ناخوات.

هەواڵی پەیوەندیدار