٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئاڵای كورد لە سەر سنوور

سەرچاوە: KDP.info

نامیق چنار

لە بەرپرسەكانی تابوورەكانی سوپا لە ناوچەی ئوردۆ بگرە تا دێتە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا هەر كۆمیتە یا هەر بەرپرسێك بۆ خی فورسێكی تایبەتی خۆی هەیە، ئەگەر هیچ بینیوتان بێت كە تابوورێك یا بەتالیونێكی سەربازی لە بەردەمتاندا تێپەڕ ببێت ئەوا ئەگەر سەیری كاروانەكەی بكەن هەر وەكو كینی مستەفای خزئوغڵۆ لە بەردەمتاندا تێپەڕ دەبێت و لە سەر و رووە داپۆشراوەكانیاندا فورسەكانی خۆیان هەر وەكو ئاڵا بەرز دەكەنەوە.

ئەگەر بێتو حەز و ئارەزووی تاكەكەسەكان وەلاوە بنین ئەوا دەبێت ئاماژە بەوە بكرێت كە ئەم روتەیللانەی سوپا دوای ئەندام بوونی سوپای توركیا لە ناتۆ دەستیان پیكردووە، ئەگەر لە سەردەمی ئێمپراتۆریەتەكاندا سەمبۆلی وەكو ئامر و ماموور و سەنجاق ( مەبەست لە ناوچەی ژێر دەستە و وشەیەكی توركی كۆنە)هەبوونیان بۆ ئیمپراتور گرنگ بووە، بۆیە سەمبۆلەكانی سەربەخۆیی و یا ئەو شتانە كە بە هەر جۆرەیەك نیشانەی سەربەخۆیی یا سەمبۆلی ئازدای و سەربەخۆیی بوونە لە لایەن هیچ ئیمپراتۆرێكەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ نەكراوە.

هۆكاری ئەمەیش ئەوەیە كە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا پەیوەندییە دسپوتیكەكانی نێوان دەسەڵات و كۆمەڵگە وەكو پەیوەندییەكانی نێوان دەسەڵات و كۆمەڵگە لە وڵاتانی رۆژئاواییدا پێش نەكەوتن، لە رۆژئاوادا ئەم پەیوەندییانە لە سەر بنەمای مەركەزگەرایی هاوبەش پێشكەوتن بەڵام لە رۆژهەڵاتدا ئەم پەیوەندییانە لە سەر بنەما ئاینییەكان و خوداوەندەكان و ئەو كەسانە كە لە لایەن خوداوەندەكانەوە ئەركدار كراون لە رێگەی زۆری شمشێرەوە پێشكەوتن و دواتریش ئیمپراتۆریەتێك هەر لە رێگای زۆر و زەبری شمشێرەوە دەستی بە خستنە ژێر كونترۆڵی ئەوانی دیكە كردووە. بۆیە ئێمەی خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەمیشە دڵمان بەو شتە رەنگیانەوە خۆش بووە كە نیشانە یا سەمبۆلی ناوچە، خەڵك یا چینێكی كۆمەڵگەن و ئەم سەمبۆلانە نەتەنیا نەیانتوانیوە لە رووی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە جیاوازییە سیاسییەكان لە نێو خۆیاندا بە باوەش بگرن و ئێمەیش لە كۆتاییدا بوونەتە خاوەن ئەمجۆرە سەمبۆلانە و ئەوانمان لە لاوە پیرۆز كراوە. ئەوە وەكو ئەوە دەمێنێتەوە كە ئێمە بە قاچاخ سواری كەشتییەكەی نۆح ببووبن و دوای كۆتایی هاتنی تووفان نەمانتوانیوە كە زمان، هەبوون، ناسنامە و تێروانینی خۆمان لە سەر ژیان دەرببڕن.

بۆ نموونە، كۆمەلگاكانی ئێمە جۆرە كۆمەڵگەیەكن كە سەرەڕای ئسلووبە باش و جیاوازەكان لە كاتی بریاردان بە تایبەتی بریاری سیاسی، كۆمەڵگە چاوی لە دەمی سەرۆك یا چاوی لە دەمی بەرپرسی خۆیەتی و لە لایەكی دیكەوە لە دەستێكیدا كتێبی خودا ( قورئان ) و لە دەستێكی دیكەیدا دەسەڵاتێكی توند وەكو شمشێر هەیە. بۆیە من كاتێك كە لە سەر كۆمەڵگەی ئەمرۆ توركیا و دەسەڵاتی سیاسی توركیا و هەڵوێستەكانی دەوڵەتی توركیا بیر دەكەمەوە ئەوەم بۆ روون دەبێتەوە كە دەسەڵاتی ئاكەپەیش لە دەستێكیدا قۆرئان و لە دەستێكی دیكەدا دەسەڵاتێكی توندرەو هەیە و ئەردوغانیش كە سەرۆكی حكوومەتە هیچ هیواو ئاواتێكی بێجگە لە دەسەڵات لە دڵیدا نییە بۆیە هیچ جیاوازییەك لە نێوان كۆمەڵگەی ئەمرۆی ئێمە و كۆمەڵگەكانی 1000 ساڵی پێشووی رۆژهەڵاتی ناویندا نییە. ئەوەی كە گۆڕاوە ئەوەیە كە ئێستە مۆبایل هەیە، ماشین هەیە و باڵاخانەی چەند نهۆمی هەیە، بەڵام لە راستیدا فكر و بیروڕا هێشتاكە نەگۆڕاوە. بۆیە لە ناوچەكەی ئێمەدا بەم جۆرە بیر كردنەوە بە تایبەتی لە كاتێكدا كە وشەی عەبد بوون ( هەر چەند لە قۆرئاندا بە مەبەستێكی دیكە بەكار هێنراوە) لە نێو رۆحی مرۆڤەكاندا نەخش كراوە، سەپاندن و پەیڕەو كردنی دیموكراسی یەكێكە لە كارە هەرە زەحمەت و مەحاڵەكانی سەر زەوی. دیموكراسی باوردۆخێكی بەمجۆرەیە كە پەیوەندی لە نێوان ئاغا و كوێلەدا نامێنێت و دەبێتە هۆكاری شین بوونی تۆمی ئازادی و یەكسانی. لە نێو سیستەمێكی دیموكراتیكدا خەڵكی تكرداغ هەر خەڵكی تكرداغە، خەڵكی شرناخیش هەر خەڵكی شرناخە، بەڵام لە دیموكراسیەتی توركیادا داوا دەكرێت كە شرناخییەكەیش لە نێو كۆرەی تەكرداغییەكەدا بسۆتێنرێت، بەڵام ناسۆتێت، بۆیە نە تەكرداغییەكان وەكو خۆیان دەمێننەوە نە شرناخییەكان وەكو خۆیان دەمێننەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەگەر ئەم خەڵكە ئازاد بێت هێشتا باشتر و باشتر دەبێت. بەڵام بە داخەوە كە ناهێلن.

نازانم ئێستە ئێوە چی دەڵێن بڵێن، سەیر بكەن، كوردەكانی سووریا لە سەر سنووری توركیا ئاڵای كوردستانیان بەرز كردووەتەوە و توركیایش بە بیانووی ئەوەی كە كوردەكانی نێو توركیایش لەم بارودۆخە سوودمەند دەبن دەستی بە دژایەتی كردنی كورد لە سووریا كردووە. پێشتریش ئەم مەسەلەیە لە دژی بارزانی مەسەلەیەكی زۆر گرنگ بوو، بەڵام ئەوەی زەرەری كرد توركیا بوو و دواتر توركیا لەگەڵ بارزانیدا راهات. ئێستە ئەگەر كوردەكانی توركیایش بكەونە ژێر دەسەڵاتی بارزانییەوە باوەر ناكەم كە توركیا لاری هەبێت چوونكە توركیا فێری تەعویزدان بووە. توركیا وا بیر دەكاتەوە كە ئەگەر كوردەكانی توركیا سەرنەكەون ئەوا توركیا سوودمەند دەبێت، ئەگەر رۆژێك بێت و كوردانی ئیران، عێراق و سووریا یەك بگرن و دەوڵەتێكی كوردی بۆ كوردانی سێ پارچە دابمەزرێنن، با هەزار جار بگوترێت كە كوردانی توركیا دەوڵەتی كوردییان نایەوێ، بەڵام بە هۆی ترسی دەوڵەت لە كورد و كورد بوون، پارچەی چوارمی دەوڵەتی كوردی كە كوردستانی توركیایە دادەمەزرێت. بۆیە توركیا ئێستە لە ئاڵای كورد لە سووریا زۆر دەترسێت و ئەگەر ئەو ئاڵایە تۆزێك دابەزێنرێت دەوڵەت هەناسەیەكی باش هەڵدەمژێت. بەڵام نازانێت كە لە دوای فەرماندەی بەتالیون، بەتالیونەكە داناخرێت.

سەرچاوە. تەرەف

 

هەواڵی پەیوەندیدار