٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن و ئەزموونی دیموكراسی لە هەرێمی كورستاندا

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

سیاسەتی گۆڕان وئۆپوزسیۆن بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردنەكانی مارسی 2010ی عێراق، پیادەكردنی تیۆری توندو تیژیو دروستكردنی كەش وهەوایەكی ئاژاوەنانەوە بووە هەروەها كاری بۆ سیاسەتی یەكتری سڕینەوەو یەكتری قبوڵ نەكردن كردووە ئەمەش بۆچوون و تەفسیری لایەنێكی سیاسی دیاریكراو نییە بۆ ئەوەی تۆمەت بۆ ئەو سیاسەتە دروست بكات كە گۆڕان لەو كاتە پیادەی دەكات، بەڵكو پێداویستی توندو تیژی وەك زەرورەتێكی لێهاتووە بۆ كاری سیاسەتكردن لە گۆڕاندا و ئەمەش بە هەرەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر ئەزموونی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت و پێوستە خەڵكی كوردستان چیتر قبوڵ نەكەن كە كەسانێك لە ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆن بوو، ببنە مەترسی بۆ سەر دەستكەوت و رەنج و خەباتی دەیان ساڵە، كە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و لایەنە سیاسیەكانی تری كورستانە. نەوشیروان مستەفا بەردەوامە لە سەر داهێنانێ زیانبەخش و مەترسیدار بۆ سەر ئەزموون و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان ئەویش پیادەكردنی تیۆری توندو تیژی بوو وەك زەرورەتێك بۆ سیاسەتكردن و بە دیلێك بۆ دیالۆگ و لێكتێگەیشتن لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا، ئەو تیۆری و توندوتیژییەی سیاسەتی گۆڕان پیادەی دەكات، بۆیە بۆ گەیشتن بۆ كورسی دەسەڵات هیچ شتێك لایی، حیزبەكەی گرنگی و بایەخی نییە. دروستكردنی ئاژاوە نانەوە و رێزنەگرتنی پەرلەمان كوردستان كە گەورەترین دەسەڵاتی هەرێم و داینەمۆی یاسادانان و پێگەی دیموكراتی گەلی كوردستان. ولەسایەی خوێنی هەزارەها شەهیدی ئەم نیشتیمانە هاتونە بەرهەم. كە ئەمەش گەورەترین دەسكەوتی مێژووی

نەوەكو بەو شێوە نەخوازراوەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان توندوتیژیان نواند لە 2013/6/30 كە ئەمە كارێكی ناشایستەو ناشارستانی بوو، چونكە پرۆسەی دیموكراسی دەكەوێتە ژێر پرسیارەوەو هەم گەورەیی پەرلەمانیش دەكەوێتە مەترسیەوە! لە هەمو جیهاندا، جوانی سیستمی دیموكراتی رەنگدانەوەی فرە حزبی كۆمەڵگەیە، هونەری سیستمی دیموكراتیش ئەوەیە چۆن بیروبۆچوونە جیاوازەكان بۆ پاراستنی سیستمە دیموكراتیەكە پێكەوە كاردەكەن، كەواتە دۆستایەتی نێوان حزبەكانی فەرمانڕەوا و حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن لەو خاڵەوە دەست پێدەكات، كە هەردوولا پەرۆشی پاراستنی سیستمە دیموكراتیەكەن، هەر بۆیە كاتێك گەل متمانە بەحزبی زۆرینە یان هاوپەیمانی زۆرینە دەبەخشێت، لەسەر بنەمای بەرنامەی ئەو حزبە یان ئەو هاوپەیمانییە كە بەڵێنی داوە سیستمە دیموكراتیەكە بپارێزێت، نەك ئەوەی كە گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بۆ هەوڵی خۆ سپاندن و سڕینەوەی هەموولایەنەكانی تر دەدەن و هەمووشتێك جگە لەخۆیان بە رەش دەبینن و تەنیا خۆیان مەبەستە. ئەو گەمە سیاسی و تەكتیكیی و پیلانگێرییەی كە گۆڕان پەیرەوی دەكات هەرگیز لە خزمەت ستراتیژێكی بەرژوەندییە نیشتیمانییەكاندا نەبووە، چ لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی كوردستان یا لەگەڵ ئەندام و هەوادارانی خۆشیدا. بزووتنەوەی گۆڕان هەڵەی زۆر گەورە دەكات كاتێك هەوڵی سڕینەوەی لایەنەكانی تر،نەسازان و خۆسەپاندن و بەتوندوتیژكردنی كۆمەڵگەدا هەڵبچنێ، چونكە شارەزایانی بواری سیاسەت لە كوردستاندا دەمێكە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە بە هۆی ئەو سیاسەتە خۆسەپاندنانە و تاكڕەوانەیە، بزووتنەوەی گۆڕان تووشی چارەنووسێكی خراپ دەكاتەوە.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار