٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئایا توركیا و كوردستان دەتوانن ببن وەكو ئوسترالیا و مەنگولیا؟

سەرچاوە: KDP.info

 

 

نووسەر: جەنگیز چاندار

جارێكیان لە ئەستەنبۆڵ لەگەڵ یەكێك لە بالیوزەكانی ئیتالیا دایشتین و سەبارەت بە پرسی كورد لە توركیا دەستمان بە گفتووگۆ كرد و بالیوزی ئیتالیا گوتی: ئەگەر تورك و كوردستان بتوانن پرسی نێوان خۆیانیان چارەسەر بكەن ئەوا دەبنە هێزی سەرەكەی ناوچەكە بەڵام نازانم ئایا دەتوانن ببن وەكو ئوسترالیا و مەنگولیا؟

روما یا دانتە بۆ فلورانسا چییە، گیانلورەنزویش بۆ روما خاوەن هەمان واتە و گرنگییە و منیش هەست بەم گرنگییە دەكەم. ئەمەیش وتەی سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئیتالیا ئافری ناسیوناڵە كە لە كاتی بەشداری كردنم لە كونفرانسێكی ئەم ناوەندەدا سەبارەت بە پرسی كورد سەرۆكی ئەم ناوەندە وەكو نموونەیەكی باش بۆ پێكەوە ژیانی كورد و تورك بە بیری منی هێنایەوە. دامەزرێنەرانی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئافری ناسیوناڵی ئیتالی هەر هەموویان گرنگییەكی باش بە پرسی كورد دەدەن و لەم چەند ساڵەی دوایشدا هەوڵی زۆریان بۆ ساز كردنی كۆڕ و كۆبوونەوە سەبارەت بە پرسی كورد و چارەسەر كردنی ئەم پرسە لە توركیا داوە. بەر لە دەست پێكردنی كونفرانسی پرسی كورد و پێكەوە ژیان لە توركیا كە لە لایەن ناوەندی ناوبراوەوە رێكخرابوو، سەرۆكی ئەم ناوەندە و چەندین زانا و كەسایەتی ناوداری ئیتالیا داوای چاوپێكەوتنیان لەگەڵ مندا كرد و منیش چەندێك لەم داواكارییانەم قەبووڵ كرد. یەكەم دانیشتنمان لەگەڵ بالیوزی ئیتالیا بوو كە لە ئەستەنبۆڵیش یەكترمان بینیبوو. ناوبراو لە سەرەتای دانیشتنەكەدا دووبارە لە منی پرسی ئایا توركیا و كوردستان یا خۆ تورك و كورد دەتوانن ببن وەكو ئوسترالیا و مەنگولیا؟

لە نێو ئەم چاوپێكەوتنانەدا بابەتی سەرەكە مەسەلەی كورد لە توركیا و چۆنیەتی چارەسەر كردنی و گرنگی پێكەوە ژیانی كورد و تورك بوو. هەر چەند جار جار باس لە سیاسەتی توركیا لە بەرامبەر سووریایش دەكرا بەڵام بابەتی سەرەكەمان پرسی كورد و چارەسەر كردنی پرسی كورد بوو.

لە كاتی دەستپێكردنی كونفرانسەكەیشدا بە هەمان شێوە زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووەكان دەیانەویست بزانن كە ئایا بە راستی توركیا دەیەوێ پرسی كورد چارەسەر بكات و وەكو توركیا لە ناوچەكەدا دەست بە قۆناغێكی نوێ بكات و وەكو توركیایەكی نوێ هەبوونی خۆی بەردەوام بكات یا خۆ هەر وەكو توركیای رابردوو درێژە بە پێگەی خۆی دەدات.

هۆڵی كونفرانسەكە جێگای یەك كەسی دیكەی تێیادا نەمابوو و زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووەكانیش ئەو كەسانە بوون كە لە چوارچێوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیادا كاریان دەكرد، بۆیە بۆیان زۆر گرنگ بوو بزانن كە ئایا بە راستی توركیا دەتوانێت لەگەڵ كورددا بە رێگای دیالوگ و ئاشتەوایی پرسی كورد چارەسەر بكات و لەگەڵ پەكەكەیشدا بگاتە رێككەوتنێك بۆ راگرتنی توندوتێژی و سەپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە توركیا.

من هەر چەند هەوڵم بۆ شرۆڤە كردنی ئاستی قۆناغی چارەسەری و ئەو پێشكەوتنانە دا كە لە بواری چارەسەر كردنی پرسی كورددا بە دێ هاتوونە، بەڵام ئیتالیاییەكان دەیانەویست بزانن كە ئایا بێجگە لە چارەسەر كردنی پرسی كورد، تورك و كورد دەتوانن لە نێو ئارامی و پێكەوە ژیاندا لە نێو هاوسەنگییە سیاسییەكانی ناوچەكەدا خاوەن رۆل و كاریگەری بن.

مەسەلەیەكەی دیكە كە ئیتالیاییەكان باسیان لێوە دەكرد وتەكانی سەرۆكی دەستەی بەرێوەبەرایەتی كەجەكە موراد قەرەیڵان بوون و ئیتالیاییەكان باسی ئەوەیان دەكرد كە لە توركیا هەر چەند سیستەمی سیاسی پارلەمانی بێت بەڵام دیموكراسی نییە. منیش نەمتوانی ئەم نكۆڵی لەم راستییە بكەم. ئەمە هەر چەند وتەی قەرەیڵان بێت بەڵام راستییەكی حەشاهەڵنەگری توركیایە. هەر چەند توركیا خاوەن سیستەمێكی پارلەمانی بێت بەڵام هێشتاكە توركیا نەیتوانیوە ببێتە خاوەن دیموكراسیەتێكی بەهێز. توركیا ئەگەر بتوانێت دیوكراسییەت لەنێو خۆیدا بەهێز بكات ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانێت هەر هەمووی كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات. هەوڵدانەكانی سەرۆك وەزیری توركیا بۆ پەیرەو كردنی سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا بە مەبەستی بەرفراوان كردنی بازنەی دیموكراسیەتی توركیان و پەكەكەیش پشتگیری لەم هەوڵدانانە دەكات. چوونكە ئەگەر لە توركیا دیموكراسی هەبێت و دان بە مافی كورددا بنرێت و كورد بتوانێت بە ئازادانە سیاسەت بكات ئەوا كوردیش لە توركیاوە دەبێتە ئەندامێكی یەكیەتی ئەورووپا و رێگای گەیشتنی كورد بۆ یەكیەتی ئەورووپا ئاسانتر و هەموارتر دەكرێت. ئەمە بۆ كورد بە گشتی زۆر زۆر گرنگە، ئیتالیاییەكانیش لەبەر ئەم مەسەلەیە گرنگی بە چارەسەر كردنی پرسی كورد لە توركیا دەدەن.

مەسەلەی كورد و تورك هەر وەكو مەسەلەی ئوسترالیا و مەنگولیایە، ئەم دوو وڵاتە سەرەتا زۆر شەری یەكتریان كرد و هەر دوولا زەرەری زۆرباشیان بەركەوت بەڵام دوای چەند ساڵێك تێگەیشتن كە بە شەڕ و خوێن رشتن ناتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن بۆیە دەستیان بە تاقی كردنەوەی رێگای دیكە كرد و ئەمرۆ ئەم دوو وڵاتە رۆلیان ئەوەندە بە هێز و كاریگەری كە دەتوانن زۆر بە ئاسانی چەندین هاوسەنگی سیاسی بگۆڕن، تورك و كوردستانیش هەر بەمجۆرەن و تازە خەریكە نزیكی ئەوە دەبنەوە كە پێكەوە دەست بە دامەزراندنی هاوسەنگی سیاسی هاوبەش لە نێوان خۆیاندا بكەن. ئەگەر توركیا و كوردستان بتوانن بەمجۆرە درێژە بە ئاشتەوایی نێوان خۆیان بدەن و لەگەڵ كوردستانی عێراقیشدا پەیوەندییەكان بەرفراوانتر بكرن و توركیا بە یەك چاو سەیری كوردستانی توركیا و كوردستانی عێراق بكات ئەوا پێكەوە دەبنە هێزێكی سیاسی و ئابووری كە دەتوانن زۆر بە ئاسانی ئاسوی گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكانی ناوچەكە بگۆڕن.

 

 سەرچاوە: رادیكاڵ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار