٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکەی ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ھەردوو قوربانیی لافاوەکەی دوێنێی شاری ھەولێر کرد و ھیوای سەبر و دڵنەوایی بۆ کەسوکاریان خواست.

دەقی پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکەی ھەولێر.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی ھەردوو ھاووڵاتی (محەمەد ڕەسوڵ حەمەدئەمین) و (مستەفا سەرکەوت خدر)ـی تەمەن پێنج ساڵ دەکەم کە بە داخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوی دوێنێی شاری ھەولێر بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.

ھاوبەشی خەمی ھەر دوو خانەوادەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەم و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و دڵنەواییان پێ ببەخشێت و ڕۆحی پاکی قوربانیانیش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦