٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی (ئیسماعیل شوکر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل شوکر محەمەد) کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆستی بنەماڵەکەیان دەربڕی.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (ئیسماعیل شوکر محەمەد)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل شوکر محەمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار