٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی هونەرمەند برادەر موسیکی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هونەرمەندی دیاری کورد (برادەر موسیکی) کرد، بەهۆی کۆچی دوایی (ئەردال)ی کوڕییەوە، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ خانەوادەکەیان دەربڕی.

دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ هونەرمەند برادەر موسیكی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئەردال)ـی كوڕی هونەرمەندی ئازیزی كورد (برادەر موسیكی)ـیم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هونەرمەند برادەر موسیكی و خانەوادە و كەسوكاریان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەردال بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە باوكی و خانەوادەی ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

8ی تشرینی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار