٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە کە گوایە پارتی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکات.

دەقی راگەیاندراوەکە:
چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بڵاودەکرێتەوە!  ئەم بابەتە دورە لەڕاستی و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار