٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ویداد ئەرسەلان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان بڵاوکردەوە و تێیدا ھاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری ھەولێر و وەزیری پێشووتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان "ویداد ئەرسەلان"، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤-٢-٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار