٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێکەوەژیانی پێکهاتەکانیان لە کوردستان تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز پۆڵ ڕیچارد گالاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز گالاگەر ستایشی ژینگەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگیریی ڤاتیکانی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.

هەواڵی پەیوەندیدار