مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خاتوو (کەوکی فەیزووڵا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (کەوکی فەیزووڵا) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو (کەوکی فەیزووڵا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کادیری دێرین و دڵسۆز، خوالێخۆشبوو خاتوو (کەوکی فەیزووڵا)ھاوژینی ھەڤاڵی تێکۆشەری پارتیمان خوالێخۆشبوو (سایەمیر ھاشم)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱ی شوبات ۲۰۲٦




