پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دیالۆگ تاکە ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و (هەسەدە) دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین. هیوادارین ئەو ڕێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت. ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.
مسعود بارزانی
30ی كانوونی دووەمی 2026




