٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد هادی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کشانەوەی خۆی لە کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیاند، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاڵپشتی لە کاندیدی فەرمیی پارتی، دکتۆر فوئاد حوسێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نەوزاد هادیدا هاتووە: "لەسەر فەرمانی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی و متمانەی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاندیدکردنمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کە مایەی شانازی و سەربڵندیمانە بۆ ئەو متمانەیە، بڕیاری خۆمان دا."

نەوزاد هادی ئاماژەی بەوەش داوە: "لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاڵپشتیکردنی کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، برای بەڕێز د. فوئاد حوسێن، بڕیاری خۆکشاندنەوەمان دا."

لە کۆتاییدا سوپاسی متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و حزبی کردووە بۆ ئەو سپاردنە نیشتمانییەی کە پێی سپێردرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار